4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له پایانه و كۆگای سووته‌مه‌نی به‌نده‌ری ماهشه‌هر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له پایانه و كۆگای سووته‌مه‌نی به‌نده‌ری ماهشه‌هر له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.