7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، سێ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیادا له شاره‌كانی تاران و شیراز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگر له كارگه‌یه‌كی درووستكردنی كه‌وش له بازاڕی زۆهه‌یرۆلسه‌لامی تاران ڕوویدا و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. له ڕووداوی دووهه‌م دا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵی شاغڵ له كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه له شیراز، به‌هۆی ڕووداوی كار گیانی له‌ده‌ست دا.