6
به‌یانی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به زمانی دایكی له قوتابخانه‌كان دا دژایه‌تی كرد و نوێنه‌رانی ڕژیم ده‌نگیان پێ نه‌دا.
به‌پێی بڕگه‌ی ١٥ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، زمانی فه‌رمی ئێران له هه‌موو ئیداره و كتێبه‌كان فارسییه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش ده‌توانن به زمانی دایكی وانه به قوتابیان بڵێنه‌وه و په‌خشان و ڕۆژنامه به زمانی خۆیان چاپ و بڵاو بكه‌نه‌وه. گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به زمانی دایكی وه‌كوو به‌شێك له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی خوێندن له وڵات ڕاده‌ستی مه‌جلیس كراوه، به‌ڵام ته‌نیا ١٠٥ نوێنه‌ر ده‌نگی ئه‌رێیان پێ داوه، پێنج كه‌س ده‌نگی بێ لایه‌ن و ١٣٠ نوێنه‌ر ده‌نگی نایان به‌و گه‌ڵاڵه‌یه داوه.