8
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ناوچه‌كانی ڕۆشید و شه‌دادیان له باشووری كانتۆنی حه‌سه‌كه به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان به‌خت كرد.
به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا چه‌ند ناوچه‌ی مه‌ده‌نی و نیزامی‌یان كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، چوار شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیك و ٨ كه‌سی مه‌ده‌نی كه شه‌شیان كرێكار و دوو كه‌سیان شوان بوون گیانیان به‌خت كردووه.