8
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌ندیمشك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌ته چوار مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانیان نه‌داوه و پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته‌یان له مه‌زایا بێبه‌ش كردووه. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی جێژنانه، پاداش و ئیزافه‌كاری بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون.