7
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارێك له شاری مه‌شهه‌د به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ بیناسازی له شاری مه‌شهه‌د به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. جێگای ئاماژه‌یه، به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ساڵانه به لانیكه‌م ٦٥٠ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ته‌ندرووستیان، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.