به پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ٧ ساڵی ڕابردوودا، 56 منداڵ له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژراون و ٣٠ منداڵی دیكه به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێ ئه‌و ئامارانه، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه ته‌مه‌نیان له ژێر ١٠ ساڵ بووه و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون. به پێی راپۆرتی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان، كه كۆماری ئیسلامیش ئه‌ندامیه‌تی، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك به‌رپرسیاره كه ژیان و په‌روه‌رده‌ی منداڵان دابین بكات و له توندوتیژی بیانپارێزێت. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای دابیننه‌كردنی پێداویستییه‌كانی منداڵان له‌و پارێزگایه، ته‌نانه‌ت به توندوتیژیه‌وه و به ئامانجی گوشاری زۆرتر و به مه‌به‌ستی پێکهێنانی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت له ناو خه‌لکی به‌لووچ، منداڵانی كردووه‌ته ئامانج و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی له سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌و ئۆستانه داناوه.