ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتییه‌كانی نار و كه‌نگان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتییه‌كانی نار و كه‌نگان دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دوا خراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ جیاكاری له‌ حه‌قده‌ست، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net