به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “كازم عه‌لینژاد“، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها بڕیاری پزشكان له سه‌ر هه‌ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ موره‌خه‌سی ده‌رمانی، هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری ئیسلامشه‌هره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش مانگێك لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندی چواری به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به كرده‌وه‌كانی به‌رپرسانی زیندان و هه‌روه‌ها له سه‌ره‌وه بوونی ژماره‌ی به‌ندكراوان له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین هه‌وڵی خۆسووتاندنی دابوو، به‌ڵام پاش یه‌ك ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌وه دیسان بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگویزرابوو. به پێی هه‌واڵه‌كان سێ قامكی ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه پێویسته ببڕێته‌وه و تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه‌ـ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به سه‌ر ڕاگه‌یاندراوی پزشك له سه‌ر دۆخی خراپی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه، هێشتا له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و موره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ‌نادرێت.