ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژن له سه‌راسه‌ری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كۆمه‌ڵگا پیرۆزبایی كرد و خوازیاری درێژه‌دان به خه‌بات دژ به ئاپارتایدی جنسیه‌تی بوون.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه وێڕای ئاماژه‌دان به سیته‌می جنسیه‌تی، هه‌ڵاواردن، هه‌ژاری سه‌پێندراو به سه‌ر كۆمه‌ڵگا، دیارده‌ی منداڵ هاوسه‌ری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ژنكوژی، زیندان، ئه‌شكه‌نجه و بێبه‌شكرانی ژنان له مافه‌كانیان ڕایانگه‌یاند: وێڕای هه‌موو پێشێلكاریی و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ژنان پێشه‌نگی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادین و ڕژیم له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر سێ ژنانی تێكۆشه‌ر به ناوه‌كانی وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌مه‌دی، ده‌یه‌وێت، نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات. ٨ی مارسی ئه‌مساڵ ئه‌بێ ناوی مه‌هسا ئه‌مینی ڕه‌مزمان بێت و به دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “نا بۆ سێداره“، چالاكییه‌كان په‌ره پێ بده‌ین و ڕووبه‌ڕووی كولتووری پیاوسالاری، نابه‌رابه‌ری، توندووتیژی، ده‌ستدرێژی و مه‌رگ بینه‌وه و به‌هێزتر له ڕابردوو بۆ ژیانێكی پڕ له كه‌رامه‌تی ئینسانی تێ بكۆشین.