23
به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، له ئاست بێبه‌شكرانی فه‌ریبۆرز سێبقه‌تۆڵڵاهی له ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
فهریبرز سێبقه‌تۆڵڵاهی، به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ه‌ن ٥٠ ساڵی خه‌ڵكی ئاستارا ماوه‌ی ٨ مانگه بیلاته‌كلیف له به‌ندی میساقی زیندانی لاكانی ڕه‌شت زیندانی كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له هۆش خۆی چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌داوه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكرێت. ڕۆژی ڕابردوو له ژێر گوشاری به‌ندكراوانی سیاسی دا به‌رپرسانی زیندانی ڕه‌شت ناچار بوون فه‌ریبۆرز بۆ نه‌خۆشخانه بگوازنه‌وه.