23
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ته‌عاونی مه‌سكه‌ن له شاری تاران دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ته‌عاونی مه‌سكه‌ن له شاری تاران بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٣٤ ساڵه كه زه‌وییه‌كانیان كڕیوه، به‌ڵام هێشتا موڵه‌تنامه‌ی سازكردنی خانوو به خاوه‌ن زه‌وییه‌كان نه‌دراوه. ناڕازیان له كۆبوونه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ مافیا” و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری پێدانی موڵه‌تنامه بۆ ساز كردنی خانوو له سه‌ر زه‌وییه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به كرده‌وه‌ی دژ به پێدانی مافی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بوون.