20
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی چوار كرێكاری برینداری شاره‌داری تیكاب كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بریندار كرابوون بریتیه له: ئه‌میر ڕه‌ها، مه‌قسوود فوربانپور، ئیره‌ج مورادی و حه‌مید نه‌ویدی.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارانی شاره‌داری تیكاب له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ریان و چوار كرێكار بریندار بوون. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و چوار كرێكاره برینداره پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س كراون.