13
مێهدی قوڵیان، برای سپیده قوڵیان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا له ئینستاگرام ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی به‌ندكرانی خۆشكه‌كه‌ی به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” ته‌واو بووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی ناوبراو دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
به وته‌ی مێهدی قوڵیان، پێشتر دوو په‌روه‌نده‌ی سكاڵای به‌رپرسی زیندانی بووشێهر و تۆمه‌ته‌كانی ئامینه‌سادات زه‌بیحپوور، بازجووی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، كۆتایی هاتبوو، ئێستا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه ئه‌و دوو په‌روه‌نده كارا بكه‌نه‌وه. سپیده قوڵیان له‌و دوو په‌روه‌نده دا سه‌رجه‌م به ١٦ مانگ زیندان سزا دراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی ناڕوونی چاره‌نووسی ناوبراون.