ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆزبایی كرد و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی و كرێكاری سه‌ردانی تاهره خۆشكه‌ڵام موعه‌لیمی له‌سه‌ركار ده‌ركراو و بنه‌ماڵه‌ی داوود ڕه‌زه‌وی چالاكی كرێكاری به‌ندكراویان كرد.
موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی شاری تاران مه‌راسیمێكیان به بۆنه‌ی ٨ی مارس له یه‌كێك له پاركه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه برد و ئه‌و ڕۆژه‌یان له هه‌موو موعه‌لیمان، خوێندكاران و قوتابیانی كچ پیرۆزبایی كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری و سنفی سه‌ردانی تاهره خۆشكه‌لام، موعه‌لیمی له‌سه‌ركار ده‌ركراو و هاوژینی جه‌واد ڕه‌زایی، گیانبه‌ختكروودی شۆڕشی ژینایان كردووه و پشتیوانی خۆیان له‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌ربڕیوه. له چالاكییه‌كی دیكه‌دا، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی و كرێكاری سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی داوود ڕه‌زه‌وی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراویان كردووه و له په‌یامێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.