كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان، بیجاڕ، هه‌مه‌دان، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. خانه‌نشینكراوان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته‌ خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ مه‌زایای خانه‌نشینی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net