پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی هاووڵاتییان له‌ كوردستان

ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی هاووڵاتییان له‌ كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ“ی سه‌وڵاوا، له‌ لایه‌ن دادگای گشتی ئه‌و شارستانه‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ“ی سه‌وڵاوا به‌ ناسناوی “جبره‌ئیل فه‌تحی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “محه‌ممه‌د ئه‌نوشیروان” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ مه‌راسمی پێشوه‌خته‌ی نه‌ورۆز له‌ لایه‌ن دادگای گشتی شارستانی سه‌وڵاواوه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاووڵاتیان به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ مه‌راسمه‌ پێشوه‌خته‌كانی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها ٨“ی مارس” ڕۆژی جیهانی ژنان، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت  لێپرسینه‌وه‌یان لێ کراوە و هەندێکیشیان دەستـبەسەرکراون .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *