مای ساتۆ ڕاپۆرنێری تایبه‌تیه مافی مرۆڤ له كاروباری ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا ئاماژه‌ی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كرد و زۆربه‌ی وڵاتانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه ئێعدامی سه‌دان كه‌سیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه مه‌حكووم كرد.
مای ساتۆ له ڕاپۆرته‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان له ئێران و كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره كرد و ڕایگه‌یاند: ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا زیاتر له ٩٧٥ كه‌سی له سێداره داوه كه ته‌نیا ١٠ له سه‌دیان له‌لایه‌ن میدیاكانی ڕژیمه‌وه میدیایی كراوه و زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان به نێهنی به‌ڕێوه چووه. هه‌روه‌ها ڕژیمی ئێران درێژه‌ی به ئێعدامی ژنان، منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ و به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی داوه و زۆربه‌ی قوربانیان خه‌ڵكی كوردستان، خووزستان و به‌لووچستان بوون. مای ساتۆ هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێكی ناخهه‌ژێنی له‌سه‌ر سه‌ركوتی كه‌مینه‌كانی ئێران، توندووتیژی دژ به ژنان، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری جنسی و وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری له به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا بڵاو كرده‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی خێرای كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سامان یاسین به‌ندكراوی سیاسی پێشووی شۆڕشی ژینا به‌شداری كرد و باسی له له‌بارچوونی منداڵی هاوژینه دووگیانه‌كه‌ی و ئێعدامكردنی به شێوه‌ی ساخته كردووه و خوازیاری یارمه‌تیدانی به‌ندكراوانی سیاسی و ڕزگاركردنیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بوو.