ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چوارشه‌ممه‌ سووری له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران، خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ڕژیمی كۆنه‌ په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستان.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژنان و لاوانی تێكۆشه‌ر له‌ شاره‌كانیڕه‌شت، ساوه‌، قشم و تاران، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم، دیوار نوسی و هه‌روه‌ها ڕێپێوان له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی ستەمکاری كۆماری ئیسلامی بوون. خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به‌ نووسینی درووشمیمه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌ییو هه‌روه‌هامه‌رگ و نه‌مان بۆ وه‌لایه‌تی فه‌قیه، ناوه‌ندی ڕژیمیان كرد به‌ ئامانج و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی له‌ نێو ئه‌و ڕژیمه‌دا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net