پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕفاندنی سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له‌وانه دوو كرێكار له‌ قشم و ڕاسه‌ك

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو كرێكاری گه‌نجی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی یووسف ڕه‌سانه ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و ئه‌حمه‌د به‌ره‌م ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، هه‌روه‌ها شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ڕاسه‌ك به‌ ناوی مێهرداد ڕه‌سووڵی زاده‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپنی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شارستانی ڕاسه‌ك به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی مێهرداد ڕه‌سووڵی زاده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم له‌ دوورگه‌ی قشم هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی دوو كرێكار به‌ ناوه‌كانی یووسف ڕه‌سانه و ئه‌حمه‌د به‌ره‌م و ئه‌و دوو كارگه‌ره‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفاندووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *