پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگكرانی كورۆش فه‌تحی بۆ ئیداره‌ی ئه‌ماكنی بۆكان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كورۆش فه‌تحی هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كورۆش فه‌تحی به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسمی نه‌رۆزی گوندی كانی ڕه‌ش بۆ ئیداره‌ی ئه‌ماكنی بۆكان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ پێشتریش ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و هونه‌رمه‌نده‌ كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانی بدات، په‌روه‌نده‌سازی بۆ ده‌كه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *