پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان شاری زاهدان له‌ كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ئه‌و شاره‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتوانی شاری زاهدان دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری سه‌باره‌ت به‌ خاوێن نه‌بوونی  ئه‌و شاره‌ و بوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندرووستی هاووڵاتیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌، شه‌قام و كۆڵانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ زبڵه‌كانی كۆ نابنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی هاووڵاتیان. به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، شاره‌داری شاری زاهدان سه‌باره‌ت به‌ خاوێنی و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كان كه‌مته‌رخه‌مه‌ و بایه‌خ به‌ ته‌ندرووستی هاووڵاتیان ناده‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *