17
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌رجه‌م ٥٧ شارومه‌ندی ئێرانی له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق.
ئه‌و ئاماره هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی وشیاركردنه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی مین بڵاو كراوه‌ته‌وه. له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا سه‌رجه‌م ٥٧ شارومه‌ندی ئێرانی بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕ و له‌و ڕێژه‌یه دا، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٨ كه‌سی دیكه بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یوونیسف له ڕاپۆرتێك دا ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٣١٤ منداڵی عێراقی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه یان كه‌م ئه‌ندام بوون.