15
ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخواز له گوندی دزڵی مه‌ریوان و شاری بێستوونی كرماشان به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن مه‌راسیمیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئاوایی دزڵی به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردییه‌وه ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ مۆسیقا و به‌یاخی سوور، شایی و خۆشییان ده‌ربڕیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له ژنانی شارستانی بێستوون به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردییه‌وه، كۆڕێكی ده‌ف ژه‌نینیان ڕێك خستووه و له‌گه‌ڵی دا گۆرانیان خوێندووه.