له ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌ریم خۆجه‌سته، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به تۆمه‌تی به‌غی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گوازرایه‌وه.
ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كاری كه‌ریم خۆجه‌سته له شارستانی خۆمام و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه كرێكارییه به بێ لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی گیلان به به‌غی تۆمه‌تبار و بۆ زیندانی لاكان ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووش ئه‌و چالاكه كرێكارییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام“ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چوار مانگ و نیو زیندان، ڕۆژی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.