18
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ هه‌زار و ٥٠٠ به‌ندكراوی ژن له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی، ده‌رمانی و خۆراكی ته‌ندرووست بێبه‌ش كراون.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، زه‌رفیه‌تی به‌ندی ژنانی زیندانی وه‌كیل ئاباد زۆر كه‌متر له سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سه و زۆربه‌ی به‌ندكراوان هێشتا تاوانه‌كه‌یان ڕوون نه‌كراوه و بیلاته‌كلیف له زیندان دا مانه‌ته‌وه. نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك، خۆراكی بێ كوالێتی، نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی، ده‌یان كێشه‌ی بۆ زیندانیان ساز كردووه و به‌ندكراوان تووشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوون.