7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی هێزه ئاسمانییه‌كانی كرماشان، دژ به زه‌وت كردنی زه‌وییه‌كانیان له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی ڵە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مردن بۆ دیكتاتۆر” و “درۆیه ئه‌ڵێن دوژمنی ئێمه ئامریكایه، دوژمنی ئێمه له ئێره‌دایه“، دژ به زه‌وت كردنی زه‌وییه‌كانیان له لایه‌ن شاره‌داری، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٤ ساڵه له لایه‌ن پێرسۆنێلی هێزه ئاسمانییه‌كانی كرماشانه‌وه سه‌نراوه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گەڕانەوەی زەویەکانیان بوون.