7
كه‌مپه‌ینی ئازادی بۆ “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و زیندانیه به هۆی ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتنی به ده‌رمان له خراپیدایه.
به پێی ئه‌وبه‌یاننامه‌یه، ناوبراو به هۆی بریندار بوونی له شه‌ڕی كۆبانیدا و هه‌روه‌ها تووشبوونی به نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ر، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە. به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین بەڵێنیان دابوو کە ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣ بۆ جه‌ڕاحی بنێردرێت بۆ بیمارستان، به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان بە دۆخی ژیان و ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه،تا ئێستا ڕه‌وانه نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بێبه‌ش كراوه.