6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و شوش، دژ به كه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشاندەران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌بردنی یاسای هاوسانسازیی حقوق، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، پێدانی پاداشی كۆتایی ساڵ و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون.