ماڵئاوایی له‌ ژیانی باوکی گیانبەختکردوویه‌كی کۆمەڵە لە شاری سنە

بەداخەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کاک عەبدوڵڵا ئەعزەمی، باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، عەزیزە ئەعزەمی، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری سنە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەبدوڵڵا کەسایەتییەکی جێگای بڕوا و متمانەی خەڵکی سنە و سیمایەکی خۆشەویستی ناو جەماوەر بوو کە تا دوا ساتەکانی ژیانی وەکوو دۆستی نزیکی کۆمەڵە مایەوە. هاوڕێ عەزیزە ئەعزەمی ساڵی ١٣٦٦ لە بۆمبارانی شیمیایی شاری هەڵەبجە لە قەراخی چۆمی سیروان گیانی ئازیزی بەخت کرد. بە بۆنەی كۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵا، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆمان، لەلایەن کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە پڕبەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی ئەعزەمی و هەموو خەڵکی سنە دەکەین و دڵنیاین کاک عەبدوڵڵا وەک هەزاران دایک و باوکی دڵ برینداری کوردستان، بۆ هەمیشە ناو و یادیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە. جێگایی ئاماژەیە کە ئەو باوکە ئازیزە لە ناو ئاپۆرەی گەرمی خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێری سنە، ئەسپەردەی خاک کرا و یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز ڕاگیرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net