13
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، بیجاڕ، ڕه‌شت، ته‌ورێز، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ساڵی تازه‌ی هه‌تاوییه و ڕۆژی ڕابردووش خانه‌نشینكراوانی فولاد و ته‌ئمیین ئیجتیماعی دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو. خانه‌نشینكراوان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی مه‌زایا براوه‌كان و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.