دادگاییكردنی ٧ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ٧ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی سه‌یدخالد حسێنی، جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی، ئێقباڵ شه‌بانی، فه‌ردین میره‌كی، شه‌یس ئه‌مانی، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، ئارمان سه‌لیمی و سووسه‌ن ڕازانی به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٧ چالاكه‌ كرێكاری و مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی هێماكانی كۆمه‌ڵه و خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ له‌ مه‌راسیمی پرسه‌ی دایه‌ فه‌راسه‌ت جه‌عفه‌ر قشڵاقی دایكی سێ گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌‌، هه‌روه‌هاتێكدانی بیر و ڕای گشتیتۆمه‌تبار كراون و وێڕای ڕه‌دكردنی هه‌موو تۆمه‌ته‌ سه‌پێندراوه‌كان، به‌رگرییان له‌ چالاكییه‌ كرێكاری و ژینگه‌ییه‌كانیان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net