8
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌كانی شیركه‌تی موخابراتی فارس دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتوو و كاتێك داوای داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی موخابراتی فارس هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كات. شایانی باسه كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی شیركه‌تی موخابرات كه‌متر له هێڵی هه‌ژارییه و ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ش به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت. ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.