11
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاری تاران دژ به نه‌دانی حه‌قی ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له بیمه‌ی میلله‌ت بۆ ده‌رمان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه، بیمه‌ی میلله‌ت هه‌زینه‌ی ده‌رمانیانی په‌رداخت نه‌كردووه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و ناچارن له چه‌ند شوێنی دیكه‌ش كار بكه‌ن. به‌و حاڵه‌شه‌وه توانای دابینكردنی سه‌ركی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه و سه‌ری مانگ، هیچ پاره‌یه‌كیان بۆ نامێنێته‌وه تا له‌و ڕێگه‌وه هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی پێ په‌رداخت بكه‌ن.