بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌ك خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “په‌یمان شه‌یخولئیسلامی“، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا.

ناوبراو به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ توندوتیژیه‌وه‌ و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیاریێك  له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگانی ڕابردوو و به‌ تایبه‌ت له‌ ڕیوه‌ڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و تێعدادێکیان حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە