پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کاشان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خوێندکارانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کاشان دژ بە خراپی دۆخی خواردنی سلف، مانیان گرت و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە پێی ئەو وێنانەی بڵاو کراونەتەوە، خوێندکاران بە دانانی ئەو خواردنانە کە وەریانگرتووە لە بەردەم سلف سرویسی زانکۆکە و هەروەها وتنەوەی درووشم دژ بە خراپی کوالێتی خواردن لەو زانکۆیە ناڕەزایەتییان دەربڕی. خوێندکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کرد کە بەرپرسانی ئەو زانکۆیە بارەها بەڵێنی درۆیان پێ داون و تا کاتی چارەسەر بوونی کێشەکانیان و هەروەها بایەخ دانی بەرپرسان بە دۆخی تەندرووستی خوێندکاران، بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *