به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، چه‌ند كه‌س له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان كووره‌ی خه‌ڵووزیان ساز كردووه و بۆ درووست كردنی خه‌ڵووز به‌ره‌یه‌كی زۆر له داره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له ناوبردووه.
ساڵانه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و هه‌روه‌ها پشتگیری ناوه‌نده به‌رپرسه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كه‌سانی قازانجخواز و هه‌ڵپه‌ره‌ست، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی كوردستان ده‌بڕێنه‌وه و له ناو ده‌چن. به وته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌که، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه سه‌ر به ڕژیمن و به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له لایه‌ن ڕژیم ڕوو له‌و كاره ده‌که‌ن. ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژینگه پارێز له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه بۆ سرووشتی كوردستان، له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مام و هه‌روه‌ها خاوێن كردنه‌وه‌ی سرووشتیان ده‌ستپێكردووه، كه ئه‌مه‌ش به‌شێك له زیانه‌كانی گه‌یشتوو به دارستانه‌كانی كوردستانی قه‌ره‌بوو كردووه‌ته‌وه.