هه‌یئه‌تی حه‌قیقه‌ت یابی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بۆ پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵكی ناڕازی له ڕه‌وتی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی)دا دامه‌زرا، له كورته ڤیدیۆیه‌كدا به‌رده‌وامی خه‌باتی خۆی دژ به ڕژیم ڕاگه‌یاند.
ئه‌و هه‌یئه‌ته له ڤیدیۆكه‌دا به ئاماژه به ورده كارییه‌كانی خه‌باتیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵانی پاش شۆڕشی ژینا، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كاری ئه‌وان به ته‌نیا كۆ كردنه‌وه‌ی به‌لگه‌كانی تاوانه‌كانی ڕژیم و به‌رپرسانی دژ به خه‌ڵكی ئازادیخواز نییه، به‌ڵكوو له ڕێگه‌ی ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ركوتی خه‌ڵك ناچار به وڵامدانه‌وه ده‌كه‌ن. له كۆتایی ڤیدیۆكه‌دا “سارا حسێن” به وتنه‌وه درووشمی “خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ته‌نیا نییه، ئێمه ئه‌بین به ده‌نگی ئێوه“، پشتیوانی خۆی له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و شۆڕشه ده‌ربڕی.