ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شارۆچكه‌ی كه‌شاوه‌رزی زاهدان، هێرشیان كرده سه‌ر خانووی خه‌ڵك و به ڵانیكهم ماڵی ٨ هاووڵاتیان ڕووخاند.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه‌كانی رژیم به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانووی خه‌ڵك و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵك و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتیان، زه‌وییه‌كانیان زه‌وت ده‌كات و ڕاده‌ستی كه‌سانی سه‌ر به حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و زه‌وییانه له ساڵانی ڕابردوودا له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سه‌نراوه، به‌ڵام ڕژیم ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ خه‌ڵك تاپۆ نه‌كردووه و تا ئێستا لانیكه‌م ١٠ هه‌زار پارچه زه‌وی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه زه‌وت كراوه.