8
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچانی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران، به نووسینی دروشم له سه‌ر دیواری شاره‌كان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره نیشان داوه.
كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له دروشمه‌كانیان دا پشتیوانی خۆیان له سێ ژنه چالاكوانی كورد به ناوه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. كچانی تێكۆشه‌ر ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی ڕانه‌گرێت شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن به گۆڕه‌پانی خه‌بات دژ به ڕژیم.