8
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخوازی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به جۆش و خرۆشه‌وه به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، هه‌زاران ژن و پیاو به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ مۆسیقا ئاهه‌نگیان گێڕاوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردووش دا مه‌راسمێكی گه‌وره‌ی نه‌ورۆز له ناوچه‌ی كارزانی ئیلام به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چووبوو.