9
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، كوڕی كۆڵبه‌رێكی گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت به ناوی سیامه‌ند عه‌زیزی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سیامه‌ند عه‌زیزی كوڕی سیروان عه‌زیزی بوو كه له مانگی جۆزه‌درانی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. ئه‌و مێرمنداڵه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی شاری كه‌ره‌جی كرد، به‌ڵام به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.