ئه‌نجومه‌نی جیهانی پزیشكان له نامه‌یه‌ك دا به‌شداری پزیشكانی ئێرانیان له ئه‌شكه‌نجه و بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی به‌ندكراوان قه‌ده‌غه كرد و داوایان له كۆماری ئیسلامی كرد به زووترین كات سزای بێ ڕه‌حمانه‌ی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی مێهدی شاهیوه‌ند، هادی ڕۆسته‌می و مێهدی شه‌ره‌فیان ڕابگرێت.
ئه‌نجومه‌نی جیهانی پزیشكان له نامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: پاڵپشتی له‌و پزیشكانه ناكه‌ن كه به‌شداری له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان ده‌كه‌ن، حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه، سزایه‌كی نائینسانی و پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤه، كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ پابه‌ندی ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت كه له ساڵی ١٩٦٥ی زاینی واژۆی كردووه. شایانی باسه كه ئاشاك فیلیپ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جیهانی پزیشكان، ساڵی ڕابردووش نامه‌یه‌كی بۆ عه‌لی خامنه‌یی و موحسنی ئێژه‌یی ناردبوو و ئه‌و نامه‌یه بووه هۆی ڕاگرتنی سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی پێنج به‌ندكراو.