8
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌رێ“ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی حسێن عه‌لیزاده، پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حسێن عه‌لیزاده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندرا و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حسێن عه‌لیزاده كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه و مانه‌وه‌ی له زیندان دۆخی ته‌ندرووستی كاره‌ساتبار ده‌كات. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی چاره‌نووسی ناوبراون.