هەزار کەس لە چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنی کورد لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناوی “هەزار ئاگری نەورۆزی، لە بەرامبەر ٨٠٠ واژۆ بۆ بێدەنگی“، نامەی کراوەی زیاتر لە ٨٠٠ بەناو “ڕۆشنبیر“یان بە توندی شهرمهزار كردكرد.
ئەمنامەی٨٠٠واژۆكاره،هێرشیکردووەتەسەرڕێوڕەسمهكانینهورۆزلهكوردستانوداوایلەحکوومەتیکۆماریئیسلامییئێرانکردووەبەربەو ڕێوڕەسمانە بگرێت. چالاكوانانی مهدهنی كورد ئەم کارەیان بە هەوڵێکی ئاگایانە بۆ شەرعیەتدان بە سەرکوتی سیستماتیکی خهڵكی کوردستان و ههروهها درێژەی سیاسەتەکانی پەراوێز خستن، نکۆڵیکردن و سەرکوتی فەرهەنگی، لە سێدارەدان، زیندانیکردن و قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی دایکی زانی و جەختیان له سهر ئهوه كردهوه كه نەورۆز لە کوردستان تەنیا بەشێک نییە لە یادەوەری مێژوویی و کولتووریی خهڵك ، بەڵکوو ڕێوڕەسمێکە کە ڕەگ و ڕیشەی لە جوگرافیای ناوچەکە و تەنانەت لە دەرەوەی سنوورە سیاسییەکانی ئێستاشەوە هەیە. ئەوان بانگهێشتی خهڵكی كوردستانیان کرد بۆ ئەوەی بە یەکڕیزی و هۆشیارییەوە بە شێوەیەکی شکۆمەندتر ئەو ڕێوڕەسمە دێرینانە بگێڕن و لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایانگەیاند: “نەورۆزی ئێمە نەورۆزی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە“. و ئامرازی هەڕەشە نییە، بەڵکوو تۆی پێکەوە ژیانە“.