11
كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی بێهبه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار ساڵ و نیو به‌سه‌ر كاتی كرانه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوگه‌یه تێپه‌ڕ بووه و هێشتا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه. كرێكاران له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.