12
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی شارستانی لامه‌رد له ئوستانی فارس، به كۆبوونه‌وه له نێو ئیداره‌ی به‌رق ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشان دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پله‌كانی گه‌رما له باشووری ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق، كار ناكات و قوتابیان وه‌ڕه‌ز بوون. تاریكی ژووره‌كانی خوێندن و گه‌رما قوتابیان و مامۆستایانی هان داوه له نێو ئیداره‌ی به‌رقی لامه‌رد دا كۆببنه‌وه و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئه‌و شاره نیشان بده‌ن.