11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د سزای سێ ساڵ زیندان و ٢٤٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی به سه‌ر ١٢ پارێزه‌ری ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ١٢ پارێزه‌ری شاری مه‌شهه‌د به ناوه‌كانی عهنایهتۆڵڵا كه‌رامه‌تی، كازم چهزهكی، سه‌حه‌ر ده‌شتی، مێهدی محه‌ممه‌د حسێنیان، سه‌جاد جه‌وادی، ئهمیردۆخت بههاربهرزهگهر، فه‌رزانه سه‌فه‌ری، ئه‌مین شه‌هلا، محه‌مه‌دڕه‌زا یه‌زدانی، ڕوحۆڵڵا حسێنی، فائیزه سه‌یدی و میترا ئیزهدیفهڕ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندان و ٢٤٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون كه ٢١ مانگی ته‌علیق كراوه.