11
وه‌زاره‌تی وزه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: له حه‌فته‌ی داهاتوودا بڕینی به‌رقی بیره‌كانی ئاوی كه‌شاوه‌رزی له سه‌راسه‌ری ئێران ده‌ست پێده‌كات.
بڕینی كاره‌بای كه‌شاوه‌زران له حاڵێك دایه كه به‌رهه‌می جووتیاران له وه‌رزی چاندنی خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، له مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌زدانی ئه‌مساڵ كوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی وزه ئاوی پێویستی كه‌شاوه‌رزان ده‌بڕێت و تووشی زیانیان ده‌كات. جووتیاران ده‌ڵێن: هێشتا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وزه جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه‌شاوه‌رزان ڕووبه‌ڕووی بڕینی شه‌ش و بۆ ده ساعه‌تی كاره‌با بوونه‌ته‌وه.