به پێی ڕاپۆرته‌كان، به لانیكه‌م سێ هێكتار زه‌وی سروشتی ناوچه‌ی “قه‌وخ“ی سه‌قز له لایه‌ن دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌وقافی ئه‌و شاره‌وه زه‌وت كراوه، كه ئه‌مه‌ش بووه به هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵك.
به پێی ئه‌و ڕپۆرتانه، به‌شێك له زه‌وییه سروشتییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به بێ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و به ڕێكه‌وتنی دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌وقافی ئه‌و شاره زه‌وت كراوه و ئامانجی ئه‌م ڕێكه‌وتنه دابه‌ش كردنی زه‌وییه‌كان له نێوان هه‌ندێك كه‌سی سه‌ر به ڕژیمه. جێگای ئاماژه‌یه پێشووتر هه‌ندێك له زه‌وییه‌كانی شارۆچكه‌كانی گوڵان، دانشگاه و هه‌روه‌ها بلواری شه‌ورا، له لایه‌ن كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌وقافه‌وه به‌بێ به‌لگه زه‌وت و دابه‌ش كراون. هاووڵاتیان دژ به بێ ده‌نگی ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م كرده‌وه نایاساییه بوون.